
ئێمە کێین

لە حەمەد تێدەگەین کە چەند ناخۆشە کاتێک ئۆتۆمبێلەکەت تێکدەچێت یان تووشی ڕووداوێک دەبیت. بۆیە ئێمە ٢٤ کاتژمێر خزمەتگوزاری ڕاکێشانی متمانەپێکراوت پێشکەش دەکەین، تیمی تەکنیکاری شارەزامان دڵنیایی دەدەن لەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بە سەلامەتی دەگوازرێتەوە بۆ شوێنی مەبەست، جا چ شوێنێکی چاککردنەوەی نزیک بێت یان ماڵەکەت. یان گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت لەشارێك بۆ شارێکی تر، هاوکات هاوکاری سەر ڕێگاوبانیش پێشکەش
دەکەین، لەوانە گۆڕینی پاتری و کردنەوەی قوفڵ و گەیاندنی بەنزین، بۆ ئەوەی بەخێرایی بگەڕێینەوە سەر ڕێگاوبان لەهەرشوێنێکی عێراق یان کوردستان.
ئەرکی ئێمە
ئەرکی ئێمە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری خێرا و کارا و گونجاوە لە ڕاکێشان و گواستنەوە و یارمەتیدانی سەر ڕێگا بۆ کڕیارەکانمان. ئێمە پێمان وایە هەموو کەسێک شایەنی ئەوەیە پشت بە تەکنیکارانی و ڕاکێشان و گواستنەوە ببەستێت، گرنگ نییە کاتەکانی ڕۆژ یان شەوبێت. لەگەڵ حەمەد دڵنیابە کە کارەکەت بۆ ئەنجام دەدرێت.
خزمەتەکانمان
حەمەد کۆمەڵێک خزمەتگوزاری تەواوی سەر ڕێگا پێشکەش دەکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانتان. خزمەتگوزارییەکانمان بریتین لە: - وکڕین و گواستنەوە- یارمەتیدانی سەر ڕێگا - کردنەوەی قفڵ - گەیاندنی بەنزین - گۆڕینی پاتری، کێشەکەت هەرچی بێت، ئێمە ئەزموون و لێهاتووییمان هەیە بۆ ئەوەی لە دۆخە سەختەکەت فریات بکەوین. ئەمڕۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بزانیت کە چۆن دەتوانین یارمەتیت بدەین!

